(ABNA24.com) کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی بەتەوەری داعش لە شاری عامودی لەپارێزگای قامیشلۆی سوریا کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژیکییەکانی کوردانی سوریا لەبارەی داعش و دادگەییکرانی ترۆریستانی داعشی بەڕێوە چووبوو، پاش سێ رۆژ ئاراستەکرانی وتار، وتاردان، دانیشتن و پێکھاتنی کارگرووپی جیاجیا بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەڤرەنسل، کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی داعش لەشاری عامودی سەربەپارێزگای قامیشلۆی سوریا کە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتژیکییەکانی کوردانی سوریا لەبارەی داعش و دادگەییکرانی ترۆریستانی داعشی بەڕێوە چووبوو پاش سێ رۆژ ئاراستەکرانی وتار، وتاردان، دانیشتن و پێکھاتنی کارگروپی جیاجیا بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.
لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاتووە: ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ بڕیارەکانی لەمەڕ کۆتایی هێنان بە داعش جێ بەجێ بکا.
دادگەیەکی نێونەتەوەیی بۆ دادگەییکرانی هەزاران ترۆریستی داعشی و خێزانەکانیان لەپێناو جێگیرکرانی عەداڵەتدا، دەبێ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دابمەزرێ. لە دامەزرانی ئەو دادگەیەش هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەبێ داکۆکی ماددی و لۆجستیکی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەن.
لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: بە لەبەرچاوگرتنی تاوان و قەڵاچۆی داعش دژ بەئێزدیەکان وشنگال، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ ئەو قەڵاچۆیانە بناسێ و هەموو مافی ئێزدیەکان لەئاستی جیهانیدا دەستەبەر بکرێ. هەروەها پێویستە ئێزدیەکان گیانیان پارێزراو بێ لەهەمبەر قەڵاچۆی نوێدا.
لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دەبێ٢٣ی مارس وەک رۆژی جیهانیی شکست هێنان بەداعش ڕابگەیێندرێ.
/129
١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١٨
News ID: 959677
کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی بەتەوەری داعش لە شاری عامودی لەپارێزگای قامیشلۆی سوریا کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژیکییەکانی کوردانی سوریا لەبارەی داعش و دادگەییکرانی ترۆریستانی داعشی بەڕێوە چووبوو، پاش سێ رۆژ ئاراستەکرانی وتار، وتاردان، دانیشتن و پێکھاتنی کارگرووپی جیاجیا بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.